كۆمپانیای هواوی كۆڕبەندی (برەودان بە جیهانی دیجیتاڵی) لە سلێمانی ساز كرد

30-04-2024 11:13
كۆڕبەندی (برەودان بە جیهانی دیجیتاڵی) لە سلێمانی كە كۆمپانیای هواوی سازی ‏كرد

پەرەگراف

كۆمپانیای هواوی لەپێناو "برەودان بە جیهانی زیرەك و بە ئامانجی كردنەوەی دەروازەیەك ‏بۆ هەماهەنگیی بەدیجیتاڵیكردن"، كۆڕبەندی هەفتەی دیجیتاڵیی لەژێر ناونیشانی (برەودان ‏بە جیهانی دیجیتاڵی) لە سلێمانی كۆتایی پێ‌ هێنا، بڕیاریشە لە داهاتوویەكی نزیكدا هەمان ‏كۆڕبەند لە شارەكانی هەولێر و بەغداد ساز بدات.‏

كۆڕبەندەكە لە ڕێكەوتی ٢٨-٣٠ نیسانی ٢٠٢٤ لە هۆتێل گراند میلینیۆم لە شاری ‏سلێمانی بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمپانیای هواوی، لە كۆڕبەندەكەدا میوانداریی ‏زیاتر لە ٣٠٠ لایەنی سەرەكی لە كاربەدەستەكان، هاوبەشە پیشەسازییەكان و ڕێبەرانی ‏بیروڕاكان كراوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر "داهاتوویەكی باشتر لەگەڵ سەركەوتنی بەردەوامی ‏بازرگانیICT ‎‏".‏

لە هۆڵی كۆڕبەندەكەدا ٣ شوێنی پێشانگا و ٢ كۆشكی تایبەت و بە تێكڕا ٢٧ شاشەی ‏هەبوون، بە جۆرێك دیزاین كرابوون وەكوو بەستنەوەی زیرەكی لەگەڵ گەشەی نوێ. هواوی ‏دەڵێت، ئامانجی گەشەپێدانی گۆڕانكاریی دیجیتاڵییە لە پیشەسازییەكاندا.‏

هەروەها كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوە كردووە كە بەشێكی نوێی گۆڕانكاریی زیرەك بەڕێوەیە و ‏كۆمپانیای هواوی لە پێشەوەی ئەم سەردەمە نوێیە هاوكاریی لەگەڵ كڕیار و هاوبەشە ‏جیهانییەكان دەكات بۆ تێكەڵكردنی‎ ICT ‎بۆ بەهێزكردنی بەكارهێنانە نوێیەكان.‏

‏"بە تیشك خستنە سەر هەردوو پێداویستیی بازرگانی ئێستا و داهاتوو، كۆمپانیای هواوی ‏دیزاینێكی گونجاو و ئاستێكی بەرز پەرە پێ دەدات، پێشینەی دروستكردنی بەهاكان و ‏ڕێنماییكردنی كڕیارەكان لە ڕێگەی گۆڕانكارییە دیجیتاڵ و زیرەكییەكانیانەوە"، كۆمپانیای ‏هواوی وا دەڵێت.‏

كۆمپانیاكە كە زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەزموونی كاركردن و بەشداریكردنی لە عێراقدا هەیە، ‏جەخت دەكاتەوە كە پابەندە بەوەی بەردەوام بێت لە كاركردن لەگەڵ كاربەدەستان و ‏بەڕێوەبەرانی عێراقی و هاوبەشیی پیشەسازی بۆ بەهەندوەرگرتنی ئاستەنگ و دەرفەتەكان، ‏هەروەها ڕابەرایەتیكردنی جیهانی زیرەكی داهاتوو‎.‎

‎"‎هواوی بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرجەم شارەزا و پسپۆڕ و هاوكاران دەكات، پێكەوە بۆ ‏وەڵامدانەوەی تەكنەلۆژیای زیرەك بەرەو كوێ؟!، ئەو دەرفەتانەی پێشكەش كراون، هەروەها ‏چۆن دەتوانین بە شێوەیەكی كاریگەر تەكنەلۆژیای زیرەك لەگەڵ سیناریۆكانی پیشەسازیی ‏تەكنەلۆژی بگونجێنین"، كۆمپانیای هواوی لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا وا دەڵێت