پەرەگراف
گروپێكی شاخهوانیی لە گوندێکی قەرەداغ لافاو لێیدان و تائێستا گیانلەدەستدانی چوار کەسیان ڕاگەیەندراوە.
هاوكات لهگهڵ خراپیی دۆخی كهشوههواو بارانی بەلێزمە، گروپەکە بۆ شاخهوانیی لە سلێمانییەوە روویان لەو ناوچهیە کردووەو له نزیك گوندی ئاوه سپی لافاو لێیداون.
رەئووف کەمال، قایمقامی قەزای قەرەداخ خنکانی چوار ئەندامی ئەو گرووپەی پشتڕاست کردەوەو دەڵێت، تەرمی دوانیان دۆزراوەتەوە.
ئەو شەپۆلی بارانەی چەند ڕۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ئەمڕۆ بە لێزمە سەرجەم ناوچەکانی گرتەوە.
بارانبارین لە هەولێرو دەربەندیخان زیانی ماددی بەدواوە بوو، لە هەولێر ئاو چووە چەند ماڵێکەوەو لە دەربەندیخان ژمارەیەک پڕۆژەی گەشتیاری و پڕۆژەیەکی ماسیی زیانیان پێگەیشت.