تانکەرێک لە ڕێگای هەولێر-دهۆک گڕی گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

04-05-2024 03:18

پەرەگراف

تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر ڕێگای هەولێر –دهۆک لە قەزای بەردەڕەش نزیک ئۆڤەرپاسی ڕۆڤیا وەرگەڕا و گڕی گرت، لە ئاکامی ڕووداوەکەدا شۆفێری تانکەرەکە گیانی لەدەستدا.

شۆفێرەکە گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی سەر بە قەزای بەردەڕەشە. تانکەرەکە نەوتی خاوی تێدابووە.

ڤیدیۆی رووداوەکە