وەزیری دارایی هەرێم: عێراق دەزانێت ئەم هەفتەیە مووچە دێت یان نا

05-05-2024 02:20

پەرەگراف

شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ پرسی بەبانکیکردنی مووچە لە هەولێرن و وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی چوار دەڵێت: عێراق دەزانێت ئەم هەفتەیە دێت یان نا.

ئاوات شێخ جه‌ناب لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "ئێمە هەموو ڕێکارەکانی هاتنی پارەمان تەواوکردووە، چاوەڕوانین دوای تەواوبوونی دابەشكردنی موچە لە عێراق، بەغداد پارەمان بۆ بنێرێت".

وەزیری دارایی هەرێم باسی لەوەش کرد، شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ پرسی بە بانکیکردنی مووچە لە هەرێمن و وتی "بانكی بازرگانیی عێراق به‌شداره‌ له‌ پڕۆژە‌ی هه‌ژماری من کە له‌ ته‌وتینی عێراقیش به‌شداره‌و بانكێكی حكومییه‌".

"هه‌ژماری من سیست‌مه‌ نه‌ك بانك، هه‌ندێك كه‌س به‌ بانك تێگه‌یشتووه‌، ئه‌م سیستمە چه‌ندین بانك تێیدا به‌شداره‌، ئه‌و بانكانه‌ هه‌موو له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ رێگه‌پێدراون. هه‌موو ئه‌و بانكانه‌ی له‌ (هه‌ژماری من)دان له‌ ته‌وتینی عێراقدا به‌شدارن" ئاوات شێخ جەناب وای وت.