وەزیری تەندروستی: دوو ملیار دینار بۆ تەندروستی سلێمانی تەرخانکرا

18-06-2020 06:36

پەرەگراف

وەزیری تەندروستی ھەرێم ڕایگەیاند، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، بودجەیەکی دیکەی فریاکەوتن بە بڕی دوو ملیار دیناربۆ تەندروستی سلێمانی تەرخانکرا.

د.سامان بەرزنجی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵکشانی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەردەوامەو نیگەرانییحکومەتی ھەرێم و وەزارەتی تەندروستیی پیشاندا لە ھەڵکشانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسەکە بەتایبەت لە پارێزگای سلێمانی کەزۆرترین تووشبوون و مردنی تێدا تۆمارکراوە.

ئەوەشی خستە ڕوو، ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا گەیشتووەتە لەسەدا ٣.٧ ئەوەش زیاتر ئەوانی نیگەران کردووە. ئاماژەی بەوەش کرد، لە دوایجەژنەوە دۆخی ھەرێم بەرەو خراپیی ڕۆیشتووە بەھۆی وەک پێویست جێبەجێ نەکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە ھەندێک شوێن ودەروازەی سنوریی.