ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە

06-05-2024 01:09

پەرەگراف

ئەمشەو لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر ئاگرێکی گەورە کەوتەوەو دەیان دووکان سووتان و تیمەکانی بەرگری شارستانی چەند کاتژمێرێکە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنیدان.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی تۆمار کراون بەهۆی ئاگرەکەوە برینداریش هەیە. 

تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دیار نییەو دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لێکۆڵینەوە دەکرێت.