پەرەگراف
بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی کەرکوک کەوتەوەو زیاتر لە ١٠٠ دووکان و کۆگا سووتان.
ئاگرەکە زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆری بە دووکانداران گەیاندووە کە زۆربەیان دووکانی جلوبەرگیان لەو بازاڕەدا هەبووە.
گومان دەکرێت ئاگرەکە بەهۆی "شۆرتی کارەباوە" بووبێت، دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
قەیسەریی کەرکوک کۆنترین بازاڕی شارەکەیەو نزیکە لە قەڵای کەرکوک، بازاڕەکە تا ئێستا چەند جارێک نۆژەن کراوەتەوە، بەڵام سیستمی ئاگر کوژانەوەی تێدا نییە.