پەرەگراف
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند "لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارمان داوە فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست بكەین بە هەمیشەیی، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارمان داوە چارەسەرێك بۆ كێشەی وانەبێژان بدۆزینەوە".
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە كاتی سەردانی بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ میدیاكان دوا و وتیشی "چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆران بەگشتی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵدا، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئێمە بۆ ئەوەی ئەو كێشانەی دیكەی مووچەخۆران چارەسەر بكەین".
لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسێكیشدا كە پرسیی: ئەو پرۆژانەی دەخرێنەوە كار، لەسەر بودجەی سلێمانییە؟ قوباد تاڵەبانی لە وەڵامدا وتی "لەسەر بودجەی هەرێمی كوردستانە و شتێك بە ناوی بودجەی سلێمانی و هەولێر نەماوە". جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم جەختی كردەوە كە "ئێستا یەك قەوارە و یەك بودجە و یەك داهات و خەرجی هەیە".