عێراق بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنای تۆماركرد

24-06-2020 06:38

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای ڕاگەیاند، 2 هەزار و 200 تووشبووی نوێ‌و 79 گیان لەدەستدان تۆماركراوە، ئەوە بەرزترین ژمارەی تووشبوونە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە لە عێراق.

ئەو ژمارە تووشبووە لە كۆی 11 هەزار و 445 پشكنینی كۆرۆنا بووە كە لەو ماوەیەدا لە تاقیگەكانی عێراق ئەنجام دراون، هەر لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا هەزار و 61 تووشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە.

ئێستا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 36 هەزار و 702 كەس، لەو ژمارەیە هەزار و 300 كەس گیانیان لەدەستداوە و 16 هەزار و 814 كەسیش چاكبوونەتەوە.

هەر لە ئێستادا 281 تووشبوو لە سەرتاسەری عێراق تەندروستییان ناجێگیرە و 18 هەزار و 558 كەسیش لە نەخۆشخانەكان چارەسەر وەردەگرن.