چەند کەسایەتییەک داوای دەست لەکار کێشانەوەی حکومەتی ھەرێم دەکەن

24-06-2020 11:57

پەرەگراف

چەند کەسایەتییەکی ھەرێم، لە ڕاگەیاندنێکدا کە وێنەیەکیان بۆ پەرەگراف ناردووە، داوا دەکەن حکومەت شکستی خۆی ڕابگەیەنێت و دەست لەکار بکێشێتەوە.

راگەیاندنێک بۆ راى گشتى

هەمومان دەزانین کە بەداخەوە حکومەت جێگای ئەومتمانەیە نییە، کە هاونیشتمانیانى وەک پێویست بپارێزێت، هەر ئەو بێ متمانەییەش وایکردووە کە زۆربەمان لەگەڵ مەرگ گەمە و چاوشارکێ بکەین، هەرچەندە تەندروستی کاران بە پزیشک و بە پەرستار و کارمەندانەوە سەربازی نەناسراو کەس و ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن و وەک ئێمە هەموومان بە دەست کێشەکانی ئەم وڵاتەوە بە دەست بێ مووچەیی و نەبوونی هەلومەرجی تەندروستی و پێداویستى خۆپارێزى و چارەسەرى ستاندارتەوە دەناڵێنن و گرفتارن، بەڵام سەرباری ئەوەش سوێندیان خواردووە هاوکاری ئێمە بن، هەربۆیە پشکی شێر لە بەرکەوتنی ئەم پەتایەدا بەر ئەوان کەوتووە و سەر باری هەموو ئازارەکانی هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە هەرکەسێک ڕووبەڕووی ئەم ئازار و گرفتە بونەتەوە.

خەمی نیشتمان گەورەیە..

دەسەڵاتی بێ خزمەتگوزاری و نادەربایس دەبێت کۆتایی پێ بێت، حکومەت لە پرسى چارەسەرى کێشەکان شکستى خواردوە، کاتى ئەوەهاتوە گەندەڵی و ستەم و وێر وەرگرتن لە هاوڵاتیان کۆتایى پێبێت و ئەم حکومەتە شکستى خۆى راگەیەنێت و دەستلەکاربکێشێتەوە تا کارەساتى خراپتر بەسەر خەڵکدا نەیەت.

لەم قۆناغەدا ئێمە هەموومان لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی و بەختەوەریدا تێدەکۆشین، ئەرکی سەرشانمان بەجێدەهێنین س خۆشمان دەپارێزین تۆی هاوڵاتی شایانی باشتریت، نابێت نە کۆرۆنا و نە گەندەڵی زەفەرت پێ بەرن، باشترین وەڵام بە داگیرکەر و دوژمنی کورد وشیاری و پاراستنی تەندروستی خۆتە، بە پاراستنی شکۆ و تەندروستی خۆت جوانترین بەرگری لە خۆت و لە نیشتیمانەکەت بکە.

با هەموومان پێکەوە بۆ تەندروستی و بەختەوەری خۆمان و ئەوانی تر تێبکۆشین، پێکەوە دەتوانین ژیان و مەرگ بەهادارتر بەکەین.

بێ باک مەبن
خۆتان بپارێزن
1- مامۆستا بەهادین نورى
2- سەلاح رەشید
3- مەسعود عەبدولخالق
4- دکتۆر رەعد رەفعەت
5- هاوژین مەلا ئەمین
6- دڵشاد ئەنوەر
7- پەیمان عیزەدین
8- هیوا سەید سەلیم
9- ئازاد عوسمان
10- محەمەد حسێن
11- کەمال رەئوف
12- ئیسماعیل قادر
13- لەتیف فاتیح فەرەج
14- عەبدولقادر سەعید