پەرەگراف زانیاریی ورد لەسەر بۆردومانەكەی كونەماسی ئاشكرا دەكات

25-06-2020 07:13
ئاسەواری بۆردومانەكە

پەرەگراف

فڕۆكەیەكی جەنگیی توركیا ئۆتۆمبێلێكی لە سەیرانگای كونەماسی لە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی كردە ئامانج كە "چەكداری پەكەكەی تێدا بووە"، بۆردومانەكە شەهیدو برینداری لێكەوتەوە.

كامەران عەبدوڵا بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن بە پەرەگرافی وت "ئەو ئۆتۆمبێلەی كراوەتە ئامانج 4 چەكداری پەكەكەی تێدا بووە".

بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیڵۆن وتیشی "چەكدارێكیان كوژراوەو چەكدارێكی دیكەش بریندارەو دوانەكەی دیكە دیارنین".

بۆردومانەكە زیانی بە چەند دوكانێكیش گەیاندووە، كامەران عەبدوڵا وتی"شەش هاووڵاتیش برینداربوون".

هاوینەهەواری كونەماسی بە دووری 30 كیلۆمەتر دەكەوێتە باكوری سلێمانی، سەربە ناحیەی گاپیڵۆنە لە شارباژێر.

شوێنی بۆردومانەكە