سەرۆکایەتی هەرێم: به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و پێشهاتێکی مه‌ترسيداره
پەرەگراف
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرکۆنە دەکات و بە پێشهاتێکی مەترسیدار لەقەڵەمی دەدات.
"به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل هه‌نييه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به ميوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره ده‌ڕوانين" سەرۆکایەتی هەرێم وادەڵێت.
دەشڵێت "ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت".
ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستین بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکدا لە تاران کوژرا، بزوتنەوەکەی ڕاستەخۆی ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد.
هەنییە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری نوێی ئێران لە تاران بوو، ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تووند و تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکات.