په‌ره‌گراف
گوندی په‌ڵكانه یه‌ك هاووڵاتیشی تێدا نییه خه‌ڵكی كه‌ركووك بێت، هه‌موو خانووه‌كانی گونده‌كه خاوه‌ندارێتییان بۆ خه‌ڵكانی عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌ڵگه‌ی له‌دایكبوونیان له‌و ناوچه‌یه هه‌یه، پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركووك وا ده‌ڵێت.
ڕاكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕوونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به كێشه‌ی گوندی په‌ڵكانه‌ی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی پارێزگای كه‌ركووك دا و وتی "ئه‌وه‌ی ڕووی داوه، هه‌ڵه‌یه‌كی خێرا و بێ پاساو بووه، ئه‌وانه‌شی له‌و باره‌یه‌وه قسه ده‌كه‌ن، پێویسته وریا و ورد بن و ئاگاداری واقیعه‌كه بن".
پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله ده‌ڵێت "له گوندی په‌ڵكانه خه‌ڵكانی سه‌ر به عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ر ده‌ژین و شوێنی لهدایكبوونیانه، به شێوه‌یه‌كی یاساییش مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه كردووه".
جبووری ئاماژه‌ی به‌وه كرد "چاره‌نووسی زه‌وییه‌كانی ئه‌و گونده به‌پێی گرێبه‌سته‌كانی 117ی تایبه‌ت به چاكسازی له بواری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، كه له ساڵی حه‌فتاكان ده‌رچووه و ئێستاش له دادگاكانی عێراقدا كاریان پێ ده‌كرێت، یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه و ئه‌و گرێبه‌ستانه ڕێوشوێنه‌كانی مادده‌ی 140 نایانگرێته‌وه".
به قسه‌ی ڕاكان جبووری "13 خێزان له گوندی پهڵكانهدا ده‌ژین، حه‌وتییان ئێرانین و خه‌ڵكی مهابادن، دووانیان له مه‌خمووره‌وه هاتوون، دووانیشیان له هه‌ولێره‌وه، چوار خێزانیشیان سوورین".
"له گوندی په‌ڵكانه یه‌ك هاووڵاتیشی تێدا نییه خه‌ڵكی كه‌ركووك بێت، یان خه‌ڵكی دبز، یان خاوه‌ن موڵك و زه‌وی بێت، ئه‌وانه چه‌ند ساڵێكه زیاده‌ڕه‌وییان كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵكی خه‌ڵكدا گرتووه" جبووری وای وت.
به پێچه‌وانه‌شه‌وه پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت وتی "هه‌موو خانووه‌كانی گوندی په‌ڵكانه خاوه‌ندارێتییان بۆ خه‌ڵكانی عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌موویان به‌ڵگه‌ی له‌دایكبوونیان سه‌رگه‌ڕان و دبزه و هیچ پێناسێكی دیكه‌یان نییه".
ڕۆژی 14/5/2019 ئاڵۆزی له نێوان هاووڵاتیانی كورد و عه‌ره‌ب له گوندی په‌ڵكانه‌ی كه‌ركووك ڕووی دا. كه‌ركووك ناو له سێ سه‌رچاوه‌ی ناو گونده‌كه‌وه ئه‌وه‌ی گواسته‌وه كه "هێزێكی سوپای عێراق به هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه، دهستوهرهدانیان كردووه و له شوێنی ڕووداوه‌كه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه".
چه‌ند ڕۆژێك له‌وبه‌ریش نزیكه‌ی 200 هاووڵاتیی عه‌شیره‌تی شه‌مه‌ر چوونه‌ته گونده‌كه و داوایان كردووه گوندنشینه كورده‌كان ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن. ئه‌و عه‌شیره‌ته زه‌وییه‌كانی گونده‌كه به هی خۆیان ده‌زانن، له كاتێكدا خێزانه كورده‌كان ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و به هه‌وڵی ته‌عریبكردنی ناوچه‌كه‌یان ناوی ده‌به‌ن.
هه‌ر له‌باره‌ی كێشه‌ی ئه‌و گونده‌وه، په‌رله‌مانتارانی كوردی كه‌ركووك له په‌رله‌مانی عێراق، ڕووداوه‌كه‌یان به "ته‌عریب" ناوبرد و داوایان له سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كرد به په‌له ڕێگری له هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای كه‌ركووك بكه‌ن. لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداری په‌رله‌مانی كوردستانیش وتی: دۆخی په‌ڵكانه و ده‌شتی مه‌خموور جێگه‌ی نیگه‌رانییه و لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
گوندی په‌لكانه ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دوبز له پارێزگای كه‌ركووك. ئه‌م گونده‌ش به‌شێكه له ناوچه كوردستانییه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاكه، به مادده‌ی 140 سپێردراوه.