پەرەگراف
پارتی و یەکێتی دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا شەش خاڵیان ڕاگەیاند.
راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
11ی ئابی 2020
رۆژی سێ شه‌ممه، رێكه‌وتی 11ی ئابی 2020، شاندی تایبه‌تی گفتوگۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دوكان كۆبوونه‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولایان خسته به‌رباس و گفتوگۆ و بڕیاری پێویستیان له باره‌وه وه‌رگیرا.
یه‌كه‌م: هه‌ردوولا كۆكبوین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه له 4ی ئاداری 2019 ئیمزاكراوه و له هه‌موو روێكه‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له بابه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوكاری حكومه‌ت و ئۆرگانه‌كانی بێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ته‌ندروستیه‌ی كه په‌تای كۆرۆنا درووستیكردووه و هه‌روه‌ها باری ئابووری و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و باشتركردنی.
دووه‌م: هه‌ردوولا كۆكبووین له پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆحوكمڕانی له سه‌رتاسه‌ری كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش به په‌سه‌ند زانرا رێككه‌وتنی ئیداری نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێبكرێت و هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێك گرفتێك بێته پێش به ته‌فاهوم و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا به ره‌چاوكردنی لایه‌نه به‌شداره‌كانی دیكه له حكومه‌ت چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕكردنه‌وه‌ی بۆ ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كان له ئاینده‌دا.
سێیه‌م: راگه‌یاندنی هه‌ردوولا خۆیان به‌دوربگرن له شێوازی نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرژ و زبر له‌هه‌موو جۆره كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن.
چواره‌م: هه‌ردوولا كۆكبووین له په‌له‌كردن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی ئه‌لیف له خاڵی شه‌شه‌می رێككه‌وتنی سیاسی نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌ت و پسۆڕ له هه‌ردوولا پێكدێت بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م: سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ هاوهه‌ڵوێستی هه‌ردوولا كۆكبووین كه ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به هاوبه‌شی و به راوێژ له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ردوولا له حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دیراسه‌ی بابه‌ته‌كه بكه‌ن و پێشنیازی گونجاو بده‌نه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی.
شه‌شه‌م: بۆ سوود وه‌رگرتن له‌كات و زوتر جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له داهاتوویه‌كی نزیكدا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان