بەغدا تەواوكاریی مووچەی مانگی نۆی نارد

08-10-2024 11:20

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 412 ملیار دیناری دیكەی بۆ مووچە ڕەوانەی هەرێمی ‏كوردستان كرد كە تەواوكاریی مووچەی مانگی نۆیە. دەبێت بەمزووانە دەست بە ‏دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بكرێت.‏

جگە لەم 412 ملیار دینارەی ئەمڕۆ كە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان نێردراوە، وەزارەتی ‏دارایی عێراق ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بڕی 598 ملیار دیناری دیكەی بۆ مووچەی ‏مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست ڕەوانەی ‏هەرێم كرد.‏

وەزارەتی دارایی عێراق تەواوی مووچەی مانگی نۆی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە و ‏دەبێت لە نزیكترین كاتدا وەزارەتی دارایی هەرێم مووچە دابەش بكات.‏

بەپێی دوایین ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق، وەزارەتی دارایی ‏عێراق تا كۆتایی ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج دەكات، بەو مەرجەی ‏حكومەتی هەرێم لەو ماوەیەدا ئەو تێبینییانە چارەسەر بكات كە حكومەتی فیدراڵ لەسەر ‏لیستی مووچە هەیەتی.‏