بەرھەم ساڵح سەرسوڕمانیی پیشاندەدات لەبارەی ڕاگەیەندراوە گرژەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد

13-08-2020 09:06

پەرەگراف

بەرھەم ساڵح سەرسوڕمانیی پیشاندەدات لەبارەی ڕاگەیەندراوە گرژەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لەبارەی کێشەکانی نێوانیان و دەڵێت: رەنگدانەوەی راستی گفتوگۆكان نییە و ئەو راستیەش ناخاتە روو كە ئومێدی ئەوە دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە بگەنە رێکكەوتن وچارەسەرێكی دادپەروەرانە.

سەرۆک کۆمار لە بەیاننامەیەکدا داوادەکات، ھەولێر و بەغداد بە زوترین كات بگەڕێنەوەسەر مێزی گفتوگۆ، ئەوەش دەخاتە ڕوو، لە نزیكەوەچاودێری وردەكاری و كاردانەوە فەرمییەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی كردووە، لەبارەیدەرئەنجامی گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان هەردوولا لە ماوەی دوو مانگدا بۆ گەیشتن بە پاكتاوكردنی دارایی كە لەو رێگەیەوە بەشە بودجە لەبودجەی ساڵانەی هەرێم بنێردرێت.

جەختیش دەکاتەوە كە پشتیوانی و بە شێوەییەكی وردو بەردەوام چاودێری گفتوگۆ بەردەوامەكانی كردوە بۆ گەیشتن بە پاكتاوی یاساییدادپەروەرانە بۆ ئەو بابەتە، "كە زۆربەی ئاستەنگەكانی لە رێگەی گفتوگۆوە لەم چەند رۆژەی رابردوو نەهێڵراون و كەم كراونەتەوە".

سەرۆك كۆمار سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر ئەو راگەیەنراوانەی كە تیایدا گرژی نیشان دەدرێت، دەڵێت: رەنگدانەوەی راستیگفتوگۆكان نییە و ئەو راستیەش ناخاتە روو كە ئومێدی ئەوە دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە بگەنە رێکكەوتن و چارەسەرێكی دادپەروەرانە ویاسایی پەیڕەو بكرێت كە مافی گەلانی عێراق بپارێزێت و لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیان لە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان.

ھاوکات سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بۆ ئەو پشتیوانییەی كە لە سەرەتاوە كردوویەتی بۆ گەیشتن بە پاكتاوێك كە زامنی گەیشتنی بودجە ودارایی حكومەتی فیدراڵ بكات بۆ هەرێم لە ناویشیاندا مافی هاووڵاتیانی هەرێم و بە دڵنیایەوە لە رێگەی پەیرەوكردنی بنەمای شەفافیەت وپشت بەستن بە دەقە یاساییەكان كە هیچ بۆشاییەك بۆ گەندەڵی و ساختەکاری ناهێڵێتەوە.

بەرهەم ساڵح دەشڵێت: زامنكردنی مووچەی هاووڵاتیانی عێراقی و لە نێویشیاندا هاووڵاتیانی هەرێم مافێكی دەستورییە و لەسەر لایەنەپەیوەندیدارەكان پێویستە زامنی ئەو مافە بكەن و دەستاو دەستی پێنەكەن بەگوێرەی بەرژەوەندی سیاسی و خودی یان بەشێوەی ناشەرعیو نا یاسایی.

"كاریگەری ناكۆكییە بەردەوامەكان لەبارەی بابەتە داراییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر مافی هاوونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان لەرووی یاساییەوە رەت دەكەینەوە و پێویستە هەست بە ئازاری مەترسیداری هاووڵاتیانی هەرێم بكرێت، لەبەر رۆشنایی ئەم قەیرانەی ئێستا"،داواشدەکات كە بە زوترین كات بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و بەرژەوەندی هاووڵاتیان بخەنە پێش بەرژەوەندی خودی و سیاسییەوە.