داوادەکرێت پەرلەمان کارکردن لەسەر پێشنیازە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی ڕابگرێت

14-08-2020 09:17

پەرەگراف

ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و یاساناس داوای ڕاگرتنی پێشنیازە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی دەکەن کە لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوەو پێیانوایە پڕۆژەکە بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکانە.

ئەو ڕۆژنامەنووس و یاساناس و ئەکادیمییانە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن "پێویستە هەمولایەك ئاگاداربێت كە ئەم پرۆژە یاسایەی ئێستابەردەستە، نەك میدیا بگرە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش كۆت و بەند دەكات، كۆمەڵێك رێكارو سزاو غەرامە لەخۆدەگرێت پێچەوانەی پرەنسیپەبنەڕەتییەكانی یاساو رێكارە كارپێكراوەكان رێكخستنی كاروباری حكومڕانییە".

دەقی بەیاننامەكەیان

جەماوەری خۆشەویستی كوردستان
نوسەرو رۆژنامەنوس و ئازادیخوازان
كاربەدەست و بڕیاربەدەستانی كوردستان

لەكاتێكدا كوردستان بەدۆخێكی زۆر خراپی سیاسی و ئابوریی تێدەپەڕێت و نەهامەتی و برسێتی خەڵك گەیشتۆتە دۆخێكی زۆر مەترسیدار. موچەو قوتی موچەخۆرانی كوردستان چۆتە قوڕگی شێرو دیار نییە چی بەسەردێت. رۆژانە بەڵگەو دۆیكۆمێنتەكانی گەندەڵی و خراپییحكومڕانیی ئەم وڵاتە لەمیدیاكان و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتیی بڵاودەكرێتەوە. پرۆژە یاسایەك لەژێر ناونیشانی رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنیگوایە بۆ رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنیە پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان كراوەو خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە.

لەراستیدا ئەو پرۆژەیە كە ناوەڕۆكەكەی ئێستا ئاشكرادەبێت، پێناچێت بۆ رێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنیی بێت، بەڵكو هەوڵێكە بۆبەرتەسككردنەوەو ئازادییەكان و بێدەنگكردنی هاوڵاتیان تاوەكو نەتوانن لەتۆڕەكانی كۆمەڵایەتی رەخنەو تێبینی و سەرنجی خۆیان لەبارەیروداوەكان و گرفت و كەموكوڕیی و گەندەڵییەكانی حكومڕانی دەرببڕن.

بۆ رەتکردنەوەی ئەم یاسایە هەر ئەوەندە بەسە کە بڵێین هیچ جیاوازییەک لەنیوان ئەکاونت و پەیجی دامودەزگا میدیاییەکان و ئەکاونت وپەیجە شەخسییەکاندا ناکات. ئەمەش مانای وایە دەشێت هەر هاوڵاتییەک لەسەر نوسین یان کۆمێنتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راپێچی بنکەیپۆلیس و دادگا بکرێت. جگە لەوەش ئاماژەکردن بە یاسای تیرۆر دەرگا لەسەر ئەوە دەکاتەوە لەسەر نوسین و بڵاوکردنەوە، میدیاکاران وبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە یاسای تیرۆر دادگایی بکرێن. ئەمە لەکاتێکدایە کە یاسا دەبێ هەمیشە بە دور بێت لە هەمو ناڕونیو ئاڵۆزییەک، چونکە ئەمە بواری تەفسیری جیاواز دەڕەخسێنێ و دەشێت ببێتە ئامڕازی بێدەنگکردن، نەک پاراستنی مافەکان. ئەوەی ئێستالەپرۆژەكەدا هاتوە بیانو دەداتە دەسەڵاتداران و كاربەدەستان تا بەئارەزوی خۆیان تۆمەت بخەنە پاڵ هاوڵاتیی یان فەرمانبەر یان هەركەسێكلەم وڵاتە، دواتر بەو تۆمەتە لەكارو وەزیفە دوریبخەنەوە یان زیانی پێبگەینن.

خەڵكی كوردستانی بێدەرەتان
ئازادیخوازانی كوردستان

ئاشكرایە كە ئازادی و پاشەگەردانی جیاوازیی زۆریان هەیە، هەمومان دەزانین دەركردنی یاسا بۆ رێكخستنی ژیان زۆر گرنگە، بەڵامترسێكی زۆرمان هەیە كە یاساكە بەشێوەیەكی خراپ و بۆ مەبەستی شەخسی و حزبی بەكاربهێنرێت! هەربۆیە دەبینین یاسایرۆژنامەگەریی ژمارە 35 لە ساڵی 2007 ەوە دەرچوە بەڕونی رێگریی دەكات لە دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان، بەڵام تائێستا رۆژنامەنوسلەسەر نوسین و دەستگیردەكرێن! چونكە بەشێك لەدادوەران لەژێر كاریگەریی بارودۆخی حزبیی كوردستان بەیاسای دیكە تۆمەت دەخە پاڵرۆژنامەنوسان!
پێویستە هەمولایەك ئاگاداربێت كە ئەم پرۆژەیە یاسایەی ئێستا بەردەستە، نەك میدیا بگرە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش كۆت و بەند دەكات،كۆمەڵێك رێكارو سزاو غەرامە لەخۆدەگرێت پێچەوانەی پرەنسیپە بنەڕەتییەكانی یاساو رێكارە كارپێكراوەكان رێكخستنی كاروباریحكومڕانییە.

خراپی ئەم حكومڕانییە بەڕێگرتن لەناڕەزایی خەڵك چارەسەر نابێت، هەروەك ئینكاری كردنی راستیی هیچ لەراستییەكان ناگۆڕێت. ئێستاتاكە رێگایەك بۆ خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربڕین و رەخنەگرتن لەحكومڕانیی لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە، چونكە حكومەت و بەشێكلەحكومڕانانی هەرێم هەمو گۆڕەپانەكانی كۆبونەوەی جەماوەریی و خۆپێشاندانیان بەڕوی خەڵك داخستوە، بێگومان بەیاسای رێكخستنیخۆپێشاندان، كە دیسان ئەویش خراپ بەكاردەهێنرێت.

ئێمە وەكو ژمارەیەك زۆر نوسەرو رۆژنامەنوس و ئەكادیمیی و یاساناسانی كوردستان، دەمانەوێت دەنگی ناڕەزایی خۆمان بگەینینەدەسەڵاتداران و خەڵكی كوردستانیش لە وەها هەوڵێك ئاگاداربكەینەوە. داوا لەحزب و لایەنە سیاسییە حكومڕانەكان و حكومەت و ئەندامانیپەرلەمان و هەمولایەك دەكەین، ئەم پرۆژە یاسایە راگرن پێویست بەپرۆژەیەكی وەها ناكات، بەڵكو تەنها بڕیارێك دەربكەن كە میدیایئەلیكترۆنی بچێتە ژێرباری یاسای رۆژنامەگەریی ژمارە 35 ساڵی 2007.

ئەم نوسەرو رۆژنامەنوس و ئەكادیمی و یاساناسانەی ئیمزایان كردوە:

1- مەریوان وریا قانیع
2- سەردار هەركی/ یاساناس
3- رەوف بێگەرد
4- مەسعود عەبدولخالق
5- خالد دۆسكی
6- سەرتیپ جەوهەر
7- ئاوات عەلی – سەرۆكی دامەزراوەی نالیا
8- ئاسۆس هەردی
9- سەردار محەمەد
10- موحسین عوسمان
11- رێبین هەردی
12- شادمان مەلا حەسەن
13- شوان داودی
‎14- شوان محەمەد
15- رێبوار كەریم وەلی
16- دڵشاد مەجید
17- بورهان حاجی عەلی
18- هیوا قادر
19- ئارام سەعید
20- خالید سلێمان
21- د. هەردەوان نەقشبەندی – مامۆستای زانكۆ
22- ئەحمەد عەبدولقادر/ پارێزەر و یاساناس
23- مەكی ئامێدی
24- ئەیوب ئەنوەر – مامۆستای زانكۆ
25- ئیبراهیم عەباس
26- شیلان دەرگەڵە