پەرەگراف
مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: خەرجکردنی تەواوکاری مووچەی مانگی ٩ی ٢٠٢٤ی ھەرێمی کوردستان لە ئیجرائاتی ئیدارییەو لە دوو رۆژی داھاتوو شایستەی دارایی ھەرێم دەخرێتەسەر حیسابی وەزارەتی دارایی ھەرێم لە بانکی ناوەندی و حکومەتی ھەرێم مووچەی مانگی ٩ خەرج دەکات.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت "مانگەکانی تری ساڵی ٢٠٢٤ ھیچ کێشەو ئیشکالێک لە ناردنی مووچەی ھەرێم نابێت و لەگەڵ ناوچەکانی تری عێراق دابەش دەکرێت".
تائێستا بە دوو گوژمە وەزارەتی دارایی عێراق ٩٢٧ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی ٩ ڕەوانەی هەڕێمی کوردستان کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم بەشێک لەو پارەیەی بەکارهێناوە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی ٨.
وەزارەتی دارایی هەرێم هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، "305 ملیار دینار كورتهێنان هەیە و بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ چاوەڕوانی ناردنی تەواوكاریی مووچەین".