پەرەگراف
خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ناوەڕۆکی ڕێکەوتنی نێوان ھەولێرو بەغدادئاشکرا دەکات و دەڵێت، جگە لە ناردنی ٣٢٠ ملیاری مانگانە بۆ ھەرێم، کۆمەڵێک دۆسیەی دیکەش دەگرێتەوە.
ئەو وەزیرەی ھەرێم کە ئەندامی شاندی دانوستانکار بوو بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: لەدوای زنجیرەیەک سەردانیشاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاک قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانیهەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران، دوایی ئەنجامدانی چەندین کۆبونەوەو ۱۲ جار گۆرینەوەی پێشنیار و تێبینی، دوێنێ لەنێوانبەرێزان سەرۆک وەزیرانی هەرێم وحکومەتی فیدرالی گەیشتە دوا قۆناغ و رێکەوتنەکە راگەیاندرا.
وەک ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانکار باسی دەکات، پڕۆسەی دانوستانەکە هەڵکشان و داکشانی زۆری بەخۆوە بینیوەو قورس و ئاڵۆزبووە، "لەیەککاتدا هەوڵەکانمان هەم بۆ دابینکردنی مافە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم و هەم بۆ پاراستنی مافە دەستورییەکانی هەرێمیکوردستان بوو، رێکەوتنەکە تاوەکو ئیقرارکردنی یاسای بودجەی ۲۰۲۱ بەردەوام ئەبێت و قۆناغێکی نوێی دانوسان لەسەر بودجەی ۲۰۲۱دەستپێدەکەینەوە".
"بەپێی رێکەوتنەکە مانگانە ۳۲۰ ملیار دینار رەوانەی هەرێم ئەکرێت. رێکەوتنەکە کۆمەڵێ مەلەفی تری وەک بابەتی چاودێری و وردبینی ومیکانیزمی چارەسەر کردنی کۆمەڵێک مەلەفاتی تری دارایی و ئابوری لەخۆئەگرێت" خالید شوانی وادەڵێت.
دەشڵێت "رێکەوتنەکە میکانیزمی مامەڵەکردنی لەگەڵ داهاتی خاڵە سنورییەکان لەخۆ گرتووە کە بەپێی یاسای ئیدارەی دارای فیدرالی ژمارە٦ ساڵی ۲۰۱۹ ئەبێت".