وەزارەتی دارایی هەرێم ٧٧ ملیار دیناری ڕادەستی عێراق کرد

16-10-2024 12:50

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 77 ملیار دینار پارەی داهاتی نانەوتیی مانگی حوزەیرانی خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بڕی پارەکە 77 ملیار و 841 ملیۆن و 761 هەزار دینارە وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی شەشی 2024.

مانگی ڕابردووش وەزارەتی دارایی هەرێم 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دیناری وەک داهاتی نانەوتیی مانگی پێنج ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.