دەنگی پووچەڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان سێیەمە

19-10-2024 12:17

پەرەگراف

لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەنگی پووچەڵ لە سەر ئاستی هەرسێ بازنەی هەڵبژاردنی هەولێرو سلێمانی و دهۆک دووەم بووە، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش سێیەمە لە دوای پارتی و یەکێتی.

بەپێی ئەنجامی بەرایی نافەرمی دەنگدانی تایبەت کە پەرەگراف لە سەرچاوەی ناو حیزبەکانەوە وەریگرتووە، زۆرترین ڕێژی دەنگی پووچەڵ لە سلێمانی بووە کە نزیکەی 17 هەزار دەنگە، پاشان هەولێر نزیکەی 9 هەزارو دهۆک نزیکەی 3 هەزار دەنگی پووچەڵی هەبووە، لە بازنەی هەڵەبجەش زیاتر لە 200 دەنگی پووچەڵ هەبووە.

ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت لەسەدا 97 بووەو لەکۆی 215 هەزارو 960 دەنگدەر 208 هەزارو 521 دەنگدەر دەنگیان داوە.

دەنگدەرانی تایبەت زۆرینەیان لە هەولێر بوون کە ٨٩ هەزارو ٧٩١ دەنگدەر بوون لەو ژمارەیە 87 هەزارو 513 کەس دەنگیانداوە کە ڕێژی %97 دەکات.

پاشان سلێمانی ٧٨ هەزارو ٦٦١ دەنگدەری تایبەت هەبووەو 76 هەزارو 501 دەنگ دراوە کە ڕێژەی %97 دەکات.

دهۆک ٤٠ هەزارو ٩٥٦ دەنگدەری هەبوو، 40 هەزارو 206 دەنگ دراوە کە ڕێژەی %98 دەکات.

هەڵەبجە ٩٥٢ دەنگدەری تایبەت هەبوو، 917 دەنگ دراوە بە ڕێژەی %96.