پەرەگراف
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند "تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ٪31 بووە".
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بڵاو کردەوە. زۆرترین ڕێژەی بەشداری لە پارێزگای هەولێر بووە بە ٪34، کەمترینیش لە سلێمانی بووە بە ٪29.
دوای هەولێر، زۆرترین ڕێژەی بەشداری لە پارێزگای هەڵەبجە بووە کە ٪33یە، پاشان پارێزگای دهۆک دێت کە ٪31ـە.
پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە کۆتایی دێت.