پەرەگراف
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەرکۆنەی ئەو هێرشە ئاسمانییانە دەکەین کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێرانیان کردە ئامانج.
"داوا لە هەموو لایەك دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و هەموو هەوڵێك بدەن بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری پێکدادان و ئاڵۆزییەکان. پەرەسەندنی شەڕ و لێکەوتەکانی، هەڕەشە لە سەقامگیری تەواوی ناوچەکە دەکات" سەرۆکایەتی هەرێم وادەڵێت.