پەرەگراف
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستاندا، بڕیار درا حیزبەکە بەم ئەنجامەوە کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ڕاگەیەندراوە، بەشداریی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نەکات.
کۆمەڵی دادگەری لەم هەڵبژاردنەدا سێ کورسیی بەدەست هێناوە و دەڵێت "هەڵبژاردنەکە دیزاینکراو بووە، بە هاوکاریی دەرەکی ساختەکاریی گەورە بۆ چەند حیزبێک کراوە".
عەلی باپیر، سەرۆکی کومەڵی دادگەری، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بڕیارەکە ڕادەگەیەنێت