وەزارەتی دارایی هەرێم هۆشداری دەداتە مووچەخۆران

27-10-2024 02:24

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی هەرێم هۆشداری دەداتە مووچەخۆران کە هەر مووچەخۆرێک تا 20-11 کۆدی بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت.

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

لەسەر بنەمای ئەو ڕێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستە.

١- هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا ( upn ) یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە پێویستە تا ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) خۆیان تۆمار بکەن.

٢- بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن و هتد..

٣- هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا بەرواری ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری / وەزارەتی دارایی و ئابووری.                                           ٢٠٢٤/١٠/٢٧