پەرەگراف
مەسروور بارزانی ئەنجامی هەڵبژاردن بە "ڕای ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان" ناو دەبات و ڕوو لە لایەنە ناڕازییەكانیش دەڵێت "دەركەوت پێگەیان نەبووە".
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە كاتی بەشداریكردنی لە دیداری میری لە هەولێر، لەبارەی ڕەخنەی هەندێك لە لایەنەكان لە ئەنجامی هەڵبژاردن وتی "حەقیقەت جیاوازە لە پێشبینی. زۆر لایەن هەبووە پێشبینیی جۆرە ئەنجامێكی كردووە، دوای ئەوەی ئەنجامەكان بە جۆرێكی تر دەرچوون، ئێستا هەڵوێستێكی جیاوازیان وەرگرتووە".
مەسروور بارزانی بەبێ ناوهێنانی هیچ حیزبێك وتی "ئەو هەوڵە چەواشەكارییانەی كە بەشێوەیەكی تر وێنە دەكرا، ئێستا بۆ خەڵك دەركەوتووە ئەسڵ و ئەساسی نەبووە و خۆی پێگەی نەبووە".
"ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ڕای ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان بووە. خەڵك بە ڕای خۆیان دەریانخست چ جۆرە پاشەڕۆژێكیان دەوێ"، مەسروور بارزانی وای وت