ڕاگەیەندراوێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی خۆپیشاندانەکان

23-08-2020 11:52
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافی هاووڵاتییانە و سووتاندنی موڵکی گشتی و  دەچێتە خانەی تاوان و پێویستەڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر.

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دەشڵێت: نیگەرانیی قووڵ دەردەبڕین بەرامبەر ئەو ئاژاوە و پشێوییەی کە هەندێک کەس لە ژێر ناوی خۆپیشاندانئەنجامیاندا.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/8/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ئازاد تۆفیقپارێزگاری هەڵەبجە، بارودۆخی دەڤەرەکەی لە ڕووی تەندروستی و خزمەتگوزارییەوە تاووتوێ کرد

سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر ئەو ئاژاوە و پشێوی و هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانی حکومی و موڵک و ماڵی گشتی وهاووڵاتییان دەربڕی کە دوێنێ هەندێک کەس لە ژێر ناوی خوپێشاندانەوە لە هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەنجامیاندا

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجامدانی خۆپێشاندان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و شارستانیانە مافی هاووڵاتییانە، بەڵام سووتاندن وتێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و هاووڵاتییان، دەچێتە خانەی تاوان و پێویستە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی بگیرێتەبەر.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دوو پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کرا کە یەکێکیان پڕۆژەی پردی(تووەقوت)ە کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئەنجام دەدەرێت، هەروەها (ناوچەی پیشەسازی خۆراک) کە دەستەیوەبەرهێنان ئەنجامی دەدات. هەردوو پڕۆژەکەش لە قۆناخی کۆتایی ئامادەکارییدان  و لە ماوەیەکی نزیکدا دوای رێکارە ئیدارییەکان،  بەردی بناغەی ھەردوو پڕۆژەکە دادەنرێت.

دۆخی تەندروستی سنووری پارێزگاکە و هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤاپرۆسی کۆرۆنا، لایەنێکی دیکەی گفتوگۆی پەیوەندییەتەلەفۆنییەکە بوون.