پەرەگراف
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، یەکێتی دەسەڵاتی خۆسەپێنی نە هێشت و کورسییەکانی پارتی لە ٥٦ کورسییەوە کەمبووەتەوەو پێکهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی مەحاڵە، بە تەنزەوە وتی "فەرموون بەبێ یەکێتی پێکی بهێنن".
سەرۆکی یەکێتی لە میانی بەشداریکردن لە دیداری مێری وتی، ئێستا کاتێکی باشە بۆ گۆڕانکاریی جددی لە کوردستان، دوای هەڵبژاردن کۆتایی بە پڕۆسەکە نەهاتووە، بەڵکو ئێستا قووڵایی پڕۆسەکە دەستپێدەکات و دەکەوێتەسەر ئەوەی کام لایەن بەهێزە بۆ گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی حکومەت.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە باڵانسی هێز لە کوردستان کرد، وتی "گەورەترین هەڵە کە یەکێک لە کوردستان بیکات، کاک نەوشیروان کردی. باڵانسی هێزی تێکدا. کاک نەوشیروان پرۆسەیەکی دەست پێ کرد کە نەیتوانی تەواوی بکات، ڕوونیش بوو کاناتوانێت تەواوی بکات".
بە وتەی بافڵ تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا "زوو تێگەیشت لەوە و ویستی ڕێکی بخاتەوە لەگەڵ یەکێتی و زۆر نزیک ببینەوە، بەڵام چەند کەسێک لەناو یەکێتی هەموو جارێک ڕێگر بوون لەوە و پرۆسەکەیان تێک دەدا".