پەرەگراف
بەپێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، جوڵانەوەی نەوەی نوێ سێیەم براوەی هەڵبژاردنە. بەراورد بە هەڵبژاردنی 2018، جوڵانەوەكە ژمارەی دەنگەكانی زیاتر لە دوو هێندە و ژمارەی كورسییەكانیشی بۆ نزیكەی دوو هێندە زیادی كردووە.
نەوەی نوێ لەم هەڵبژاردنەدا بە كۆی گشتی لە هەر چوار پارێزگاكە 292 هەزار و 32 دەنگی بەدەست هێناوە، بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ـی پەرلەمانی كوردستان كە ژمارەی دەنگەكانی 127 هەزار و 115 دەنگ بوو، ژمارەی دەنگەكانی 164 هەزار و 917 دەنگ زیادی كردووە، هاوكات ژمارەی كورسییەكانی حەوت كورسی زیادی كردووە و لە 8ـەوە بووە بە 15.
هەروەها نەوەی نوێ لەم هەڵبژاردنەدا 15.5%ـی كۆی دەنگە دروستەكانی هەڵبژاردنی لە هەرێمی كوردستان بەدەست هێناوە، ئەوەش بەپێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن كە ئەمڕۆ 30-10-2024 لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە ڕاگەیەندرا.
پەرەگراف بە پشتبەستن بە ژمارەی "دەنگە دروستەكان"ـی هەڵبژاردن كە كۆمیسیۆن ڕایگەیاند، لە شیكارییەكدا وردەكاریی ژمارەی دەنگەكانی نەوەی نوێ و ڕێژەی دەنگ و ژمارەی كورسییەكانی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا دەخاتە ڕوو.
دەنگی دروست، مەبەست لەو دەنگانەیە كە بۆ پارت و كاندیدەكان ئەژمار كراون و هیچ كێشەیەكیان تێدا نەبووە، واتە دەنگە پووچەڵەكانی لێ دەركراوە كە ژمارەیان نزیكەی 210 هەزار دەنگە. كۆی دەنگە دروستەكان لەم هەڵبژاردنەدا یەك ملیۆن و 882 هەزار و 448 دەنگ بووە.
دەنگ و كورسییەكانی نەوەی نوێ:
كۆی دەنگە دروستەكانی كوردستان: 1882448
كۆی دەنگەكانی نەوەی نوێ: 292032
ڕێژەی دەنگەكانی نەوەی نوێ: 15.51%
ژمارەی كورسییەكانی نەوەی نوێ: 15
بازنەی پارێزگای هەولێر:
ژمارەی دەنگە دروستەكانی بازنەكە: 669273
ژمارەی دەنگەكانی نەوەی نوێ: 104222
ڕێژەی دەنگەكانی نەوەی نوێ: 15.57%
ژمارەی كورسییەكانی نەوەی نوێ: 5
بازنەی پارێزگای سلێمانی:
كۆی دەنگە دروستەكانی بازنەكە: 626224
ژمارەی دەنگەكانی نەوەی نوێ: 136447
ڕێژەی دەنگەكانی نەوەی نوێ: 21.78%
ژمارەی كورسییەكانی نەوەی نوێ: 8
بازنەی پارێزگای دهۆك:
كۆی دەنگە دروستەكانی بازنەكە: 548015
ژمارەی دەنگەكانی نەوەی نوێ: 46631
ڕێژەی دەنگەكانی نەوەی نوێ: 8.50%
ژمارەی كورسییەكانی نەوەی نوێ: 2
بازنەی پارێزگای هەڵەبجە:
كۆی دەنگە دروستەكانی بازنەكە: 38936
ژمارەی دەنگەكانی نەوەی نوێ: 4732
ڕێژەی دەنگەكانی نەوەی نوێ: 12.15%
ژمارەی كورسییەكانی نەوەی نوێ: 0