
پەرەگراف
بەپێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، یەكگرتووی ئیسلامی چوارەم براوەی هەڵبژاردنە. یەكگرتووە بەراورد بە هەڵبژاردنی 2018 ژمارەی دەنگ و كورسییەكانیشی زیادی كردووە.
یەكگرتوو لەم هەڵبژاردنەدا بە كۆی گشتی لە هەر چوار پارێزگاكە 117 هەزار و 444 دەنگی بەدەست هێناوە، بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018ـی پەرلەمانی كوردستان كە بە هاوپەیمانی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی ژمارەی دەنگەكانیان 79 هەزار و 434 دەنگ بوو، ژمارەی دەنگەكانی 38 هەزار و 10 دەنگ زیادی كردووە، ئەمە لەكاتێكدا بزووتنەوەی ئیسلامی لەم هەڵبژاردنەدا كە سەربەخۆ بەشداریی كردبوو، بە كۆی گشتی 5514 دەنگی بەدەست هێناوە. هاوكات ژمارەی كورسییەكانی یەكگرتوو دوو كورسی زیادی كردووە و لە 5ـەوە بووە بە 7.
هەروەها یەكگرتوو لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە 6%ـی كۆی دەنگە دروستەكانی هەڵبژاردنی لە هەرێمی كوردستان بەدەست هێناوە، ئەوەش بەپێی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن كە ئەمڕۆ 30-10-2024 لەلایەن كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە ڕاگەیەندرا.
پەرەگراف بە پشتبەستن بە ژمارەی "دەنگە دروستەكان"ـی هەڵبژاردن كە كۆمیسیۆن ڕایگەیاند، لە شیكارییەكدا وردەكاریی ژمارەی دەنگەكانی یەكگرتوو و ڕێژەی دەنگ و ژمارەی كورسییەكانی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا دەخاتە ڕوو.
دەنگی دروست، مەبەست لەو دەنگانەیە كە بۆ پارت و كاندیدەكان ئەژمار كراون و هیچ كێشەیەكیان تێدا نەبووە، واتە دەنگە پووچەڵەكانی لێ دەركراوە كە ژمارەیان نزیكەی 210 هەزار دەنگە. كۆی دەنگە دروستەكان لەم هەڵبژاردنەدا یەك ملیۆن و 882 هەزار و 448 دەنگ بووە.
دەنگ و كورسییەكانی یەكگرتووی ئیسلامی:
كۆی دەنگە دروستەكانی كوردستان: 1882448
كۆی دەنگەكانی یەكگرتوو: 117444
ڕێژەی دەنگەكانی یەكگرتوو: 6.23%
ژمارەی كورسییەكانی یەكگرتوو: 7
بازنەی پارێزگای هەولێر
ژمارەی دەنگە دروستەكانی بازنەكە: 669273
ژمارەی دەنگەكانی یەكگرتوو: 24178
ڕێژەی دەنگەكانی یەكگرتوو: 3.61%
ژمارەی كورسییەكانی یەكگرتوو: 1
بازنەی پارێزگای سلێمانی:
كۆی دەنگە دروستەكانی بازنەكە: 626224
ژمارەی دەنگەكانی یەكگرتوو:42687
ڕێژەی دەنگەكانی یەكگرتوو: 6.81%
ژمارەی كورسییەكانی یەكگرتوو: 3
بازنەی پارێزگای دهۆك:
كۆی دەنگە دروستەكانی بازنەكە: 548015
ژمارەی دەنگەكانی یەكگرتوو: 42732
ڕێژەی دەنگەكانی یەكگرتوو: 7.79%
ژمارەی كورسییەكانی یەكگرتوو: 2
بازنەی پارێزگای هەڵەبجە:
كۆی دەنگە دروستەكانی بازنەكە: 38936
ژمارەی دەنگەكانی یەكگرتوو: 7847
ڕێژەی دەنگەكانی یەكگرتوو: 20.15%
ژمارەی كورسییەكانی یەكگرتوو: 1