پارتی داوادەکات سنوور بۆ "ئه‌و كه‌س و لایه‌نه ئاژاوه‌گێرانه" دابنرێت كه خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و توندوتیژی ده‌به‌ن
پەرەگراف
مەکتەبی سیاسی پارتی داوادەکات، بە یاسا سنوور بۆ ئەو کەسانە دابنرێت کە "له ژێر په‌رده‌ی خۆپیشانداندا، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌و فه‌رمانگه حكومیه‌كان و باره‌گای هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان و، به‌رد بارانیان ده‌كه‌ن و ده‌یانسووتێنن".
مەکتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ئه‌وانه هه‌رگیز وه‌ك خۆپیشانده‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت"، دەشڵێت "پشتیوانی هه‌مووئه‌و هه‌وڵه یاسایانه‌ش ده‌كه‌ین كه سنورێك له چوارچێوه‌ی یاسادا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نه ئاژاوه‌گێرانه داده‌نێت كه ژینگه‌ی ئاشتی ومه‌ده‌نیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌ی توندوتیژی و ناسه‌قامگیری سیاسی و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌به‌ن".
ده‌قی ڕاگەیەندراوەکەی پارتی
یه‌كێك له سیما جوانه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی و پێشكه‌وتوو، بوونی ئازادی راده‌ربڕین و ئه‌و چالاكیه مه‌ده‌نیانه‌ن كه بۆ داواكردنیمافی چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئه‌نجام ده‌درێن، بیگومان خۆپیشاندانیش، هه‌م شێوەیەکە له ئازادی راده‌برین و هه‌میش چالاكیه‌كیمه‌ده‌نیانه‌یه بۆ داواكردنی مافه‌كانی هاووڵاتیان. هه‌ربۆیه ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان جیا له‌وه‌ی بڕوای ته‌واومان به مافیخۆپیشاندانی مه‌ده‌نیانه و هێمنانه هه‌یه، له هه‌مانكاتدا وه‌ك پڕنسیپی سیاسیشمان پشتگیری و پشتیوانی لێده‌كه‌ین و، به دیدی ئێمه‌خۆپیشاندانی هاووڵاتیان له چوارچێوه‌ی یاسادا، جۆرێكه له به‌شداری راسته‌وخۆی هاووڵاتیان له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات و، ئامانج له‌ئه‌نجامدانیشی ھێنانەکایەی دیالۆگێكی راسته‌وخۆی نێوان حكومه‌ت و هاووڵاتیانە، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه رێگه‌یه‌كی دروست بۆ چاره‌سه‌ركردنیكێشه و گرفته‌كان و هێنانه‌دی خواست و داواكاری سه‌رجه‌م چین و توێژ و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه بدۆزینه‌وه.
دیاره باردۆخی ئێستای كوردستان هاوشێوه‌ی به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهان، له‌به‌رده‌م چه‌ند قه‌یرانێكی ته‌ندروستیی و ئابووریدایه، ئه‌مقه‌یرانانه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان كردووه، بۆیه هاووڵاتیان وه‌كو چۆن ئه‌ركی سه‌رشانیانه‌هاوكار و پاڵپشتی حكومه‌تی خۆیان بن، مافی خۆشیانه داوا راوه‌یه‌كانیان بگه‌یه‌ننه حكومه‌ت و، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ركی سه‌رشانیدامه‌زراوه‌كانی وڵاتیشه كه گوێ له خواست و داوای هاووڵاتیان بگرێت و، به‌پێی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی وڵاتی پێدا تێپه‌رده‌بێت، چاره‌سه‌ریگونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانییه، كاتێك ئه‌م خۆپیشاندانانه ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌ندێك خەڵک و لایه‌ن، خۆیان ده‌خزێننه ناو خۆپیشانده‌رانو، ژینگه‌ی مه‌ده‌نی خۆپیشاندانه‌كه بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان به‌كارده‌هێنن و، ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و توندوتیژی و هه‌ڵكوتانه سه‌رداموده‌زگا حكومی و حزبیه‌كان ده‌گۆڕن، به‌مه‌ش له‌لایه‌ك جۆرێك له ناسه‌قامگیری دروست ده‌كه‌ن و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكیكوردستان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و، له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئامانجی خۆپیشاندانه‌كه له‌ناو ئه‌و پشێوی و ئاژاوه‌یه‌دا وون ده‌بێت و، باردۆخه‌كه به‌ره‌وئاراسته‌یه‌ك ده‌به‌ن كه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌نێوان داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و هیز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵك دروست نه‌بێت، كه ئه‌مه‌شكۆسپ له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی پێكه‌وه‌یی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ داواكاریه‌كانی هاووڵاتیان دروستده‌كات.
لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی راشكاوانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی خۆیان ده‌خزێنه ناو خۆپیشاندانی ره‌وا و مه‌ده‌نیانه‌یهاووڵاتیان و، پاشان له ژێر په‌رده‌ی خۆپیشانداندا، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نه‌خۆشخانه و فه‌رمانگه حكومیه‌كان و باره‌گای هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانو، به‌رد بارانیان ده‌كه‌ن و ده‌یانسووتێنن، ئه‌وانه هه‌رگیز وه‌ك خۆپیشانده‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ناكرێت و ده‌بێت به‌یاسا سنووریان بۆ دابنرێت و،له هه‌مانكاتدا ده‌بێت به یاسا خۆپیشاندان و خۆپیشانده‌رانیش بپارێزرێن و، هه‌موو ریوشوێنیكی یاسایی بگیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌یئاشتیانه و مه‌ده‌نیانه‌ی خۆپیشاندانی هاووڵاتیان به لاڕێدا نه‌بردرێت، كه ئه‌م به‌لارێدابردنە غه‌درێكی گه‌وره‌یه له داواكاری ئه‌و هاووڵاتیانه‌ده‌كرێت كه له‌پێناوی مافه‌كانی خۆیان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، هاوكات په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگێكی نامۆشه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا.
له كۆتاییدا ، جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان، پشتیوانی مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستانه و هه‌مووهه‌وڵی خۆشی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه دڵسۆزه‌كانی دیكه، پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه بوونه هۆكاری ئه‌م قه‌یرانانه و، ئه‌و بارگرانیه‌ی له‌سه‌ر شانی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویسته سووك بكرێتكه ئێستا به‌هۆی ئه‌م باردۆخه‌وه گوزه‌رانی قوڕس كردوون، هاوكات پشتیوانی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه یاسایانه‌ش ده‌كه‌ین كه سنورێك له چوارچێوه‌ییاسادا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌س و لایه‌نه ئاژاوه‌گێرانه داده‌نێت كه ژینگه‌ی ئاشتی و مه‌ده‌نیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و ئاراسته‌ی توندوتیژی وناسه‌قامگیری سیاسی و تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌به‌ن.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
24ی ئابی 2020