پەرەگراف
وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: ڕۆژی یەک شەممە ( ٢٠٢٤/١١/٣ ) لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
3 ڕۆژ لە مانگی 11 تێپەڕیوەو هێشتا مووچەی مانگی 10 لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، حکومەتی هەرێم چاوەڕێی ناردنی پارەیە لە بەغداوە.
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٥٠ هەزارن بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق مووچەکانیان لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵییە لە بەرامبەر چەند مەرج و پابەندییەک لەسەر هەرێم، بەڵام بەهۆی کێشە لە لیستی مووچەو ناکۆکییەکانی نێوان هەولێرو بەغداد، مووچەی هەرێم تووشی گرفت دەبێت و دوادەکەوێت.