وتەبێژی گۆڕان: هیچ کۆمپانیاو کارێکی بازرگانیمان نییە

29-08-2020 11:12

پەرەگراف

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بزوتنەوەکەیان هیچ کۆمپانیایەکی بازرگانی نیە و ھیچ کارێکی بازرگانی لە دەروازەکان و دەرەوەیدەروازەکان  ناکات.

"بزوتنەوەی گۆڕان بەئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەزانێت، هەموو ئیجرائاتێکی یاسایی و ئسوڵی پێویست بگرێتە بەر بۆکۆتایی هێنان بەو کارە نایاسایی و دزی کردنە لە مەرزەکان و قۆرخکاری بازاڕ و برەودان بە کۆمپانیای حزبی" وتەبێژی گۆڕان لەڕوونکردنەوەیەکدا وادەڵێت.

دەقی ڕوونکردنەوەکە

رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی

هاونیشتمانیانی بەڕێز،

هەلسوڕاو و دەنگدەر و پشتیوانانی بزوتنەوەی گۆڕان

ماوەیەکە لێرەو لەوێ،  هەندێک لایەن و کەس و ماڵپەڕ، لەچوارچێوەی شەڕی دەرونی دژ بە بزوتنەوەی گۆڕان و گۆڕانخوازان، پڕوپاگەندەودرۆی ژەهراوی بڵاودەکەنەوە، کە گوایە بزوتنەوەی گۆڕان کۆمپانیای بازرگانی هەیەو لە دەروازەکان کار ئەکات. ئەو لایەنانە، کەخۆیان  رۆژانە سەرقاڵی بەدەستهێنانی نایاساییانەی داهاتن لە دەروازەکان، بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو کارە دزێوەو دزیکردن لە داهاتی گشتی و قوتیهاونیشتمانیان، لەرێگەی ئۆرگانەکانیان وەیا ئەو کەسانەی خزاونەتە نێو بازنەی بەرژەوەندیەکانیان، دەیانەوێت بزوتنەوەی گۆڕان وەک خۆیانوێنا بکەن. دیارە ئەمە نەیەکەم جار و نە دواجار ئەبێت بۆ خۆڵکردنە چاوی هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان ئەم جۆرە پڕوپاگەندانانە  ئەکرێن. بزوتنەوەی گۆڕان بە پێویستی ئەزانێت ئەم راستیانە بۆ هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان بخاتە روو:

 

یەکەم: بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کۆمپانیایەکی بازرگانی نیە.

دوەم: بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کارێکی بازرگانی لەدەروازەکان  و دەرەوەی دەروازەکان  ناکات.

سێیەم: بزوتنەوەی گۆڕان بەئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەزانێت، هەموو ئیجرائاتێکی یاسایی و ئسوڵی پێویست  بگرێتە بەربۆ کۆتایی هێنان بەو کارە نایاسایی و دزی کردنە لە مەرزەکان و قۆرخکاری بازاڕ و برەودان بە کۆمپانیای حزبی.

چوارەم: دروشمی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستاو لە ئایندەشدا، دوور خستنەوەی دەستی حزبە لەبازرگانی و قۆرخکاری وکۆنترۆڵ کردنی بازاڕ لەلایەن کەرتی حزبی و کەسایەتیە بەرپرسەکانی حزبەوە. بۆ ئەو ئامانجە خەباتمان کردوەوبەردەوام ئەبین.

دواجار داوا لە هەمو کەس و لایەنێک ئەکەین، گەر هەر جۆرە زانیاری و دۆکۆمێنتێکی لایە لەسەر بونی کاری بازرگانی بەناوی گۆڕانەوە،پێشکەشی رای گشتی و لایەنی پەیوەندیداری بکەن. بەپێچەوانەوە، قسە فڕێدان بەمەبەستی ناوزڕاندن و تۆمەتهەڵبەستن، بۆ پەردەپۆشکردنیراستیەکان و ون بونی کەیسەکە و تەڕ و وشک پێکەوە سوتاندن، ناچارمان ئەکات پەنا بۆ رێکاری یاسایی ببەین.

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان

٢٩/٨/٢٠٢٠