نەخۆشخانەی هیوا: بەراورد بە ساڵی رابردوو ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە

07-11-2024 02:46

پەرەگراف

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە ئەمساڵ گۆڕانكارییەكەی ئەتۆی تیادانیە بەراورد بە رێژە ساڵی ڕابردوو.

د.یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەونیدا وتیشی "وا باسدەكرێت سلێمانی بووە بە چەقی توشبوون بە شێرپەنجە، ئەوە دوورە لە راستیەوە. ئەو ئامارانەی بڵاودەكرێنەوە، تەنها توشبوانی شاری سلێمانی نییە، بەڵكو شارەكانی تری هەرێم و ئیدارە سەربەخۆكان و عێراقیشی تیادایە".

د. یاد ئەوەشی خستەڕوو، لە دوو مانگی داهاتوو دەبن بە یەكەم سەنتەری شێرپەنجەیی كە قاوش، یاخود هۆڵی نەشتەرگەری تایبەت بەخۆی هەبێت.