پەرەگراف
نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی لە بەغداد کۆبوونەوەو کێشەکانی نێوان ھەرێم و عێراقیان تاوتوێ کرد، تەئکیدیان لە چارەسەری ڕیشەیی کردەوە؛ كازمى ئاماژه‌ى به گرنگيى بنياتانه‌وه‌ى متمانه لە نێوان ھەردوولادا كردووه، بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی ھەرێم.
ھاوکات بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی ڕاگەیاندنی مستەفا کازمی، نێچرڤان بارزانیلە کۆبوونەوەکەدا گەشبینی دەربڕیوە بەو ھەنگاوانەی گیراونەتەبەر لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق، تەئکیدی کردووەتەوە "کورد شانازی بە عێراقی بوونی خۆیەوە دەکات و درێژە بە کارکردن دەدەن لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و پاراستنی سیادەو شکۆی عێراق".
ھەروەھا نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەش کردووە، ھەرێمی کوردستان شانازیی دەکات بە ڕۆڵی عێراق لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی.
نێچیرڤان بارزانی و جێگرەکانی بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا چوونەتە بەغداد، بەرلە کۆبوونەوە لەگەڵ ماکرۆن، لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.
ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی ھەرێم لەبارەی کۆبوونەوەکە
له يه‌كه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانيدا بۆ به‌غدا، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدرال كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق، په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووريدا و هه‌وڵه‌كانىبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و جموجووڵه‌كانى داعش، دۆخىناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا تاوتوێ كران.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى كارىپێكه‌وه‌يى و هاوبه‌شيى هه‌موو پێكهاته و لايه‌نه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوونله‌سه‌ر گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و دڵنيابوون له نه‌هێشتنى داعش.
ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداش، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران مسته‌فا كازمى داكۆكييان له به‌رده‌واميى گفتوگۆكان بۆگه‌يشتن به ڕێككه‌وتنێكى گشتگيرى يه‌كجارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوكاريى نێوان حكوومه‌تىفيدرال و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان كرده‌وه.
به‌ڕێز كازمى ئاماژه‌ى به گرنگيى بنياتانه‌وه‌ى متمانه كرده‌وه و ڕايگه‌ياند، پێشتر له بابه‌تى مامه‌ڵه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه‌كان كه‌موكوڕى هه‌بووه وهيواى خواست هه‌ردوولا بتوانن به تێڕوانينێكى تازه‌ى هاوبه‌ش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌رى بنێن. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييشدووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى بنچينه‌يى و يه‌كجاريى كێشه‌كان له به‌رژوه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه و سه‌قامگيرى بۆ وڵات ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، پاراستنى سنووره‌كان و سه‌روه‌ريى عێراق، سه‌ردانى سه‌رۆك وه‌زيرانبۆ واشنتۆن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سه‌ردانى سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش،ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاماده‌يه هاوكارى و پشتيوانى له‌عێراق بكات، گرنگه عێراقيش بتوانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته ببينێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان