شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

10-11-2024 11:22

پەرەگراف

سبەینێ‌ شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ دەكات و پلەكانی ‏گەرما نزم دەبنەوە.‏

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە كەشی هەرێمی ‏كوردستان دەگۆڕێت بۆ "نیمچەهەور" و لە بەرەبەیانی سبەینێ‌ دووشەممەوە لە ‏ئەنجامی كاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور، شەپۆلێكی بارانبارین لە ‏هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ دەكات.‏

سەرەتا بارانبارین لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و كەركووك دەست ‏پێ‌ دەكات, پاشان كاریگەریی شەپۆلەكە درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە ‏جیاجیاكانی هەرێم.‏

‏"بارانبارین بەشێوەی نمەباران دەبێت، هەندێ كات ئەگەری لێزمەباران و ‏هەورەتریشقە هەیە، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمێك زیادبوونی ‏خێرایی با"، كەشناسیی هەرێم وا دەڵێت.‏

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ڕۆژی دووشەممە:‏

هەولێر : ٢٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ١٩ پلەی سیلیزی
دهۆك : ٢٢ پلەی سیلیزی
كەركوك : ٢٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٣ پلەی سیلیزی