فەرمانى دەستگیرکردن بۆ سەرجەم خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ دەرکرا

12-11-2024 07:21

پەرەگراف

لە بەرانبەر کوژاندنەوەى کارەبا لە هاووڵاتیان، فەرمانى دەستگیرکردن بۆ سەرجەم خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ دەرکرا کە 39 خاوەنى موەلیدەن.

بەپێى ڕاگەیەندراوى قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، فەرمانى دەستگیرکردنەکە لەسەر سکاڵای قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بە بڕیاری دادوەر بووە.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت "خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبای موەلیدەیان لە قەزای چەمچەماڵ کوژاندەوە، بۆیە قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بە بڕیاری دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ سەرجەم خاوەنی موەلیدەکان دەرکرد".

خاوەنى موەلیدەکانى سەنتەرى قەزاى چەمچەماڵ داوا دەکەن پێدانى کارەبا لەلایەن موەلیدەکانەوە بە هاووڵاتیان، بخرێتە ڕۆژ، لەبەر ئەوەى هاووڵاتیان بەشەودا کارەبا زیاتر بەکار دەهێنن و فشار لەسەر موەلیدەکانیان دروست دەبێت، بەڵام لایەنى پەیوەندیدار ئەوەى ڕەت کردووەتەوە، بەوپێیەى لەگەڵ بەرنامەى کارەباى نیشتمانى ناگونجێت.