پەرەگراف
وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت "داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتە هەژمارێكی تایبەت و دەبێتە بەشێك لە داهاتی عێراق". جەختیش دەكاتەوە كە "كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) تاكە لایەنی ڕێپێدراوە بۆ مامەڵكردن بە نەوتی هەرێمی كوردستانەوە".
سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند "تێچووەكە لە داهاتی نەوتەكە بەشێوەی پێشینە دەدرێت بە کۆمپانیاکان".
وەزیرى نەوتى عێراق ئەم قسانەى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق کردووە کە ئەمڕۆ ١٣-١١-٢٠٢٤ بەڕێوەچووە. کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە تاوتوێکردنى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان.