تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم 30 هەزار كەسی تێپەڕاند

03-09-2020 06:58

پەرەگراف

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە؛ 609 تووشبووی نوێ تۆماركراون‌و 23 تووشبوو گیانیان لەدەستداوەو 409 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

لە كۆی چوار هەزار و 698 پشكنینی كۆرۆنا كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئەنجامدراون، پشكنینی 609 كەس پۆزەتیڤ بوون كە 267یان لە هەولێر، 204 لە دهۆك، 110 لە سلێمانی و 28یان لە هەڵەبجە بوون.

بەو ئامارە نوێیەوە كۆی گشتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە گەیشتە 30 هەزارو 535 كەس؛ 12 هەزارو 420یان لە هەولێر، 12 هەزارو 297 لە سلێمانی، 4 هەزارو 840 لە دهۆك‌و 978یان لە هەڵەبجەن.

هاوكات ئەو 23 تووشبووەی لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە، 9یان لە هەولێر، 8 لە دهۆك و 6یان لە سلێمانی بوون، بەوپێیەش ئاماری گشتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەكە گەیشتە هەزار و 148 كە 435یان لە هەولێر، 627 لە سلێمانی، ٦٩ لە دهۆك‌و ١٧یان لە هەڵەبجە بوون.

دەقی ڕاگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٩٠)

١. كەرەنتین: (هیچ هاوڵاتیەكی نوێ كەرەنتین نەكراوە)
هیچ هاوڵاتیەك لە كەرەنتینن نەماوە.

٢. پشكنین: (٤٦٩٨ پشكنینی نوێ)
(١٥٣٤ هەولێر)، (٤٣٣ سلێمانی، ١٥٤ گەرمیان)، (٢٥٢٧ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٦٠٩ تووشبووی نوێ)
(٢٦٧ هەولێر)
(٨٩ سلێمانی، ٢١ گەرمیان)
(٢٠٤ دهۆك)
(٢٨ هەڵەبجە)

٤. چاكبوون: (٤٠٩ چاكبوون)
(٢٢٨ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(١٠٣ دهۆك)
(٢٢ هەڵەبجە)

٥. مردن: (٢٣ مردن)
(٩ هەولێر)
(٤ سلێمانی، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)
(٨ دهۆك)

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشكنین ٣٢٩٠٧٨ (١٢٩٨١٢ هەولێر، ٩٠١٧٧ سلێمانی، ١٠٥٩٩٦ دهۆك، ٣٠٩٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٠٥٣٥ (١٢٤٢٠ هەولێر، ١٢٢٩٧ سلێمانی، ٤٨٤٠ دهۆك، ٩٧٨ هەڵەبجە)
چاكبوون ١٩٣٧٨ (٨٤٥٣ هەولێر، ٨٣٠٦ سلێمانی، ١٧٤٠ دهۆك، ٨٧٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٠٠٠٩ (٣٥٣٢ هەولێر، ٣٣٦٤ سلێمانی، ٣٠٣١ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)
مردن ١١٤٨ (٤٣٥ هەولێر، ٦٢٧ سلێمانی، ٦٩ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٣ی ئەیلول ٢٠٢٠