پەرەگراف
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسیى هەرێم، بۆ سبەینێ پێشبینیى بارینى باران بە هەورەتریشقەوە لە دهۆک، سلێمانى، هەڵەبجە و گەرمیان دەکرێت و ئەگەرى بارینى بەفریش لە هەندێک ناوچە هەیە.
کەشناسیى هەرێم دەڵێت، سبەى دووشەممە ١٨-١١-٢٠٢٤ "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان لە کاتەکانی دوانیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو".
شەوى دووشەممە بارانبارین لە سنوورى پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات و کەشناسى دەشڵێت "ئەگەری بەفربارین لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکانی" پارێزگاکە هەیە.
هەر بەپێى پێشبینییەکان، لە هەندێ لە ناوچەکانی گەرمیان و هەڵەبجە و باشووری شاری سلێمانی پێشبینیى " بارینی باران و هەورەتریشقە" دەکرێت.
پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو بۆ سبەینێ، نزیک دەبێت لە پلەکانى تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ (لە نەخشەکەى خوارەوە ئاماژەى پێ دراوە).
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەى دووشەممە:
هەولێر : ٢٢ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٠ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢١ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٢ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢١ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١٠ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٩ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى