پەرەگراف
ئاڵۆزییەکانی سەر سنوری ھەرێمی کوردستان کە بۆردومان و لەشکرکێشیی تورکیایە بە پاساوی لێدان لە پەکەکە، بەشێک بووە لەگفتوگۆکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەردۆغان ئامادەیی وڵاتەکەی پیشانداوە بۆ هه‌موو جۆره‌يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان لە ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەڵێت "هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكىپێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغانسه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا، به‌تايبه‌تى فراوانكردن وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى و هاوبه‌شيى ئابوورى كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار ووه‌به‌رهێنانى توركى له كه‌رته جياوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا.
هه‌ردوولا پوخته‌يه‌كيان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى خسته ڕوو، له‌مباره‌يه‌شه‌وه به‌ڕێزسه‌رۆكى توركيا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه و هه‌مووپێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆچاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كرا، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعشخرانه به‌ر باس.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ىكۆبوونه‌وه‌كه بوو.