پەرەگراف
بایکۆتی مامۆستایان بۆ مووچەکانیان سەریهەڵدایەوەو لە بەشێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەوام ڕاگیراوە.
مامۆستایان وەک هەڵوێستێک لە دژی پێنەدانی مووچە ئامادەنین وانە بڵێنەوە.
ئەمڕۆ 46 ڕۆژە مووچەی مانگی ٩ دابەشکراوەو 3 ڕۆژیش لە مانگی ١٢ تێپەڕبووە، بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم چاوەڕێی مووچەی مانگی ١٠ دەکەن.
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٥٠ هەزارن بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق مووچەکانیان لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵییە لە بەرامبەر چەند مەرج و پابەندییەک لەسەر هەرێم، بەڵام بەهۆی کێشە لە لیستی مووچەو ناکۆکییەکانی نێوان هەولێرو بەغداد، مووچەی هەرێم تووشی گرفت دەبێت و دوادەکەوێت.