سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بەغدا پارەی گەنمی جوتیاران دەنێرێت

10-09-2020 07:20

پەرەگراف

سەرەتای ھەفتەی داھاتوو حکومەتی عێراق پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران خەرج دەکات، بڕی ٢٤ ملیار دینار بۆ ھەرێم و ٣٦ ملیار بۆ کەرکوک دەنێرێت.

دیلان غەفور، ئەندامی لیژنەی ئابوری و وەبەرھێنان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پەرەگرافی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سەردانی وەزارەتی بازرگانی عێراقیان کردووە بە مەبەستی بەدواداچوون لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران و لەوێ زانیارییان پێدراوە.

"پێمان ڕاگەیەندرا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو بڕی زیاتر لە ٤٥٦ ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ خەرج دەکرێت، لەو بڕە ٣٦ ملیاردیناری بۆ پارێزگای کەرکوک و ١٠ ملیاری بۆ سلێمانی و ٨ ملیار بۆ ھەولێر و ٦ ملیار بۆ دھۆک دەنێردرێت" دیلان غەفور وای وت.