وەزارەتی دارایی: تۆڕێکی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشکرا کرا

13-09-2020 08:04

پەرەگراف

وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕایگەیاند: توانراوە تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێ كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە وزیانیان بەدارایی گشتی گەیاندوە.

دەقی روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە 

لە چوارچێوەی هەوڵەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی مەرزو دەروازەكان و لە پێناو ڕێگریکردن لە كەسانی ساختەکار، كەگوێ نادەنە بەرژەوندی گشتی و خەریكی تەزویر و یاسا شكاندن و قاچاخچێتین، توانرا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و  بەرێوەبەرایەتی گومرگی سلێمانی تۆڕێكی قاچاخچێتی و تەزویر ئاشكرا بكرێ كە بایی سەدان ملیۆن دینار تەزویریان كردوە و زیانیانبەدارایی گشتی گەیاندوە. بۆ ئەومەبەستە، لە ئێستادا هەماهەنگی تەواو لە نێوان  دادگا و بەڕێوبەرایەتی چاودێری و پشکنینی دارایی سەربە وەزارەتی دارایی و ئابوری و داواكاری گشتی هەیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم دۆسیەیە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و کارگیری پێویست.