پەرەگراف
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: دواى ئهوهى زانياريمان دهستكهوت كه ئهو بكوژهى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکیمەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى بهشێوهيهكى زۆر دڕندانه كوشتووه كه خێزانهكه له دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى لهههولێر حهشارداوه، دواى بهشوێنداچوون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينهوه و لهلايهن بهڕێوهبهرايهتى ئاسايشى ههولێر دهستگيربكرێت و دواى لێكۆڵينهوه ناوبراو دانى به تاوانهكهى نا.
دهقى دانپێدانانی ئەو کەسە کە دژەتیرۆر بڵاوی کردووەتەوە:
ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبيه، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا.
پيش ٤ ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پيش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لەشوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکمبوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسهرهكهشى هاتەوه، من شۆک بووم و شڵەژام وئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەمکردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکەجگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدائاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکمدۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد،چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسهيهکم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چهقۆ و مۆبايلهكانم لەوێفڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆدەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.