
پەرەگراف
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لێشاوێک لە داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له سلێمانىئاشکرادەکات و دەڵێت: ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه وخزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، ده‌ستى بۆ ببرێت!.
دابان محەمەد لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ پەرەگراف نێردراوە، شوێنی زەوییەکانی ئاشکرا کردووەو داوا له نوسینگه‌كانى خانوبه‌ره وهاوڵاتیان دەکات، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره زه‌ویانه‌دا نه‌كه‌ن، چونکە زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م و كۆتایى ئه‌وان ده‌بن.
"ئه‌م پرسه بوه به كه‌یسێكى قورسى به‌هه‌دەردان و گه‌نده‌ڵى و سه‌رچاوه‌ى دارایى و ده‌وڵه‌مه‌ندبونى چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى و حكومی، كه ناوى به‌رپرسه‌كان و بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵه‌كانیش لاى ئێمه ئاشكرایه" سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وادەڵێت.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دابان محەمەد
پرسى داگیركارى زه‌وى له سلێمانى، بۆ ئێمه پرسێكى گه‌وره و قورسی، به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵیه.
لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابه‌شكردن و فرۆشتنى زه‌وى له سلێمانى ده‌ستى پێكردوه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ى، زه‌وى ته‌رخانكراوبۆ سه‌وزایى گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنى قوتابخانه و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى دیكه، ده‌ستى بۆ ببرێت! له دواى خاڵه‌سنورییه‌كان له‌م سنوره‌دا، ئه‌م پرسه بوه به كه‌یسێكى قورسى به‌هه‌دەردان و گه‌نده‌ڵى و سه‌رچاوه‌ى دارایى و ده‌وڵه‌مه‌ندبونى چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌منى، سه‌ربازى، حزبى و حكومی، كه ناوى به‌رپرسه‌كان و بازرگان و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵه‌كانیش لاى ئێمه ئاشكرایه.
ئاوباره (د.ت)
ڕێگاى تاسڵو،جه سوتاندى سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر له 120 دۆنم
ته‌نیشت و پشتى قه‌برستانى عه‌واڵ به هاوبه‌شى ( د.ت) (ه.ح)
به‌رامبه‌ر محه‌مه‌ته‌ى كاره‌باكه زیاتر له هه‌زار دۆنم ( ه.ح)
به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ ( ه.ح)
ته‌نیشت مه‌تارى سلێمانى (د.ت)
به‌رامبه‌ر ده‌رگاى سه‌ناعه‌ى به‌كره‌جۆ (ه.ح)
زه‌وى ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارى گه‌ڕه‌كه‌كانى بیسته‌كان و ...
ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان (د.ت)
گانى گۆمه تا تانجه‌رۆ به هاوبه‌شى (د.ت) (ه.ح)
خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان (ه.ح)
خه‌لیفاوا (ه.ح) كه زیاتر له 100 پارچه زه‌وى كراوه به‌ناوى یه‌ك ئافره‌ته‌وه
به ئامێرى پێشكه‌وتو و له ئاسمانه‌وه زه‌وى ئیفراز ده‌كرێت! به ده‌غڵ و دانه‌وه مامه‌ڵه به زه‌وییه‌وه ده‌كرێت، به سه‌وزایى و دار و دره‌خته‌وه‌نه‌خشه‌ى بازرگانى بۆ ده‌كێشرێت، فشار له خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان ده‌كرێت، یان ڕازبن به پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرێت! ڕشتنى ئه‌م ئاوه سه‌رچاوه‌كه‌ى دیاره، كه زۆر كه‌س پێى تێخستوه، خه‌م ساردى و بێ ده‌سه‌ڵاتى وچاوپۆشى ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌تى خۆجێى له ئاست ئه‌م ده‌ستدرێژى و داگیركارییه له سلێمانى، ئێمه ده‌باته قۆناغێكى تر بۆڕاگرتن و چاره‌سه‌ر، كه سیاسیه.
بۆ ئێمه پرسى وه‌به‌رهێنان و زه‌وى و زار، پرسێكى گه‌وره و قورسى گه‌نده‌ڵیه، زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه له پرسى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ وقاچاغى سنوره‌كان. داواكارم له نوسینگه‌كانى خانوبه‌ره و هاوڵاتیانیش، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره زه‌ویانه‌دا نه‌كه‌ن، به یاسا له‌م خوله‌ى په‌رله‌مانزیاده‌ڕۆ مه‌نع كراوه و زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م و كۆتایى ئه‌وان ده‌بن.