باڵیۆزخانەی عێراق 12 كۆچبەری هەرێمی كوردستانی لە وڵاتی لیبیا گەڕاندەوە

17-01-2025 10:54

پەرەگراف

باڵیۆزخانەی عێراق 12 كۆچبەری هەرێمی كوردستانی لە وڵاتی لیبیاوە گەڕاندەوە كە چەند مانگێك لەمەوبەر هەوڵی كۆچكردن بۆ ئەورووپایان دابوو، بەڵام لەو وڵاتە گیریان خواردبوو. لە ماوەی ڕابردوویشدا هاوڕێیەكی ئەو كۆچبەرانە لە ڕووداوێكی ناڕووندا گیانی لەدەست دا.

ئەحمەد سەحاف، كارهەڵسوڕێنەری باڵیوزخانەی عێراق لە لیبیا، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند "دوای بەدواداچوون بۆ ماوەی دوو مانگ و لەڕێی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی لیبیا، سەركەوتووبووین لە ئازادكردنی 12 گەنجی عێراقی كە بەمەبەستی كۆچكردن بۆ وڵاتانی ئەورووپا چووبوونە لیبیا".

ئەحمەد سەحاف ڕایشیگەیاند "باڵێوزخانەی عێراق لە تەرابلوس لە ئاستێكی باڵادا بەدواداچوونی كردووە و كاری لەسەر دابینكردنی خۆراك و چارەسەركردن كردووە تاوەكو ئەو كەسانە لە تۆڕەكانی بازرگانی و قاچاخچێتی كردن بە مۆرڤەوە سەلامەت بن".

لە ماوەی ڕابردوودا كۆچبەرێكی دیكە كە لەگەڵ ئەم 12 كۆچبەرەدا بوو، گیانی لەدەست دان. ئەو كۆچبەرە مێرمنداڵێكی تەمەن 16 ساڵان بوو بە ناوی ڕامیار قادر كە خەڵكی ناوچەی هەڵشۆیە.

هەرچەندە باس لەوە دەكرێت كە ئەو مێرمنداڵە بەهۆی قەرەباڵغی و بوون بە ژێرپێوە لەناو بەلەمدا گیانی لەدەست داوە، بەڵام كەسوكاری ڕەتی دەكەنەوە و دڵێن "كوژراوە"