
پەرەگراف
شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت بۆ چارەسەری کێشەکانی بەردەم مووچەی هەرێم.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، ئامانج لەسەردانەکەبگفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کورستان.
سەردانەکە لە کاتێکداتە هێشتا مووچەی مانگی 12 لە هەرێم دابەش نەکراوەو چارەنووسی مووچەو ئەو مانگە دیار نییە.
چەند ڕۆژێکە هەردوو وەزارەتى دارایى هەرێم و عێراق لە وەڵامى یەکتریدا زانیارى و ژمارەى جیاواز لەبارەى مووچەوە بڵاو دەکەنەوە و یەکتر تۆمەتبار دەکەن، ئەوەش لەبرى بەرچاوڕوونى، سەرلێشێواویى زیاترى لاى مووچەخۆرانى هەرێم دروست کردووە.