
پەرەگراف
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە پەرەگرافی ڕایگەیاند "خۆشبەختانە شاندە تەكنیكییەكانی هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنیان لەسەر هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینیی هەرێم كردووە و مووچەی هەموو خانەنشینانی هەرێم هاوتا دەكرێت".
سۆران عومەر وتیشی "شاندی هەرێم لە بەغداد لە ڕێی بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی هەرێمەوە پێیان ڕاگەیاندم ئەوەی هەرێم كردوویەتی قبووڵ كرا، واتە مووچەی هەموو خانەنشینانی هەرێم بەپێی یاسای خانەنشینیی یەكگرتووی عێراق، لەگەڵ خانەنشنینانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق هاوتا دەكرێت".
نوێ دەكرێتەوە...