
پەرەگراف
مەسروور بارزانی، هەرێمی كوردستان بە "شوێنێكی ئارام و گەشەسەندوو" وەسف دەكات و دەشڵێت "خوازیارم لە تەواوى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەماشاى کوردستان بکەن وەکوو ئاراستە و ڕووانگەیەکى نوێ بۆ گەشەپێدان". ڕایشیدەگەیەنێت "پەروەردە و فێركردن لە پێشینەی كارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە".
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە كاتی بەشداریكردنی لە پانێڵێکى گفتوگۆكانی یازدەیەمین لووتكەی جیهانی حكومەتەكان لە دوبەی، وتیشی "پەرەمان بە بواری ئابووری داوە و وەبەرهێنەران لە چەندین شوێنی جیاوازی جیهانەوە دێنە هەرێمی كوردستان بۆ كاركردن".
"سیاسەتی فرەچەشنەكردن لە بواری ئابووریدا پیادە دەكەین. كار لەسەر كەرتی جۆراوجۆر دەكەین، وەكو گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و پەروەردە و تەندروستی"، سەرۆكی حكومەتی هەرێم وای وت.
نوێ دەكرێتەوە...